بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا سەفەری یەک ڕۆژەی وەزیری وزە بۆ کوردستانی بە دەستکەوتنی باش وەسف کرد و وتی: لە ئەو سەفەرە بودجەیەک بە بڕی زیاتر لە هەشت هەزار و 300 ملیار تمەن بۆ تەواو کردن و بەڕێوە بردنی پڕۆژەکانی بواری ئاوی پارێزگا پەسەند کرا.
ناوبراو زیادی کرد: لە سەفەری وەزیری وزە بۆ پارێزگای کوردستان، پرسەکانی پێوەندیدار بە ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ و پیشە تاوتوێ کرا و بە پێی بودە پەسەندکراوەکان، لە دوو ساڵی داهاتوو گۆڕانکارییەکی گەورە لە بواری وەزارەتی وزە لە کوردستان دروست دەبێت.
ناوبراو لە پەسەند کرانی 350 ملیار تمەن بۆ گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد بۆ پاڵاوگەی سنە تا کۆتایی جۆزەردانی 1401 و 23 ملیار تمەن بۆ گواستنەوەی ئاوی سەدی عەباس ئاباد بۆ بانە و چارەسەر کردنی ئاوی خواردنەوەی ئەو دوو شارە هەواڵی دا.
Your Comment