بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، بەرپرسێکی باڵای جەنگی ڕژێمی زایۆنی پاگەندەی کرد کە چی دیکە هیچ شتێک بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ڕاناگرێت و بەرنامەی ناڤۆکی ئێران هیچ لەمپەرێکی نییە.
زۆهار پالتی، سەرۆکی نووسینگەی سیاسی –سەربازی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل بە نیۆیۆرکر وتی: کێشەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئەوەیە کە ئێستا، هیچ میکانیزمێکی دیپلۆماتیک بۆ ڕاگرتنیان بوونی نییە. هیچ لەمپەر و هۆکارێک بوونی نییە و ئێران چی دیکە ناترسێت.
پالرتی لە درێژەدا وتی: ئێمە نامانەوێت ڕێککەوتن بکەین. ئەوەی کە ئەبێ لە خۆمان بپرسین ئەوەیە کە چلۆن ئێران ئیزنی پێدرا تا سەدا 90 ئۆرانیۆم بپیتێنێت؟
هەشتەمین خولی گفتوگۆکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دوانیوەڕۆی دوێنی بە کاتی ڤیەنا بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە سەرۆکایەتی عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێران و ئێنرێکێ مۆرا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەستی پێکرد.
Your Comment