شەهید سولەیمانی لاپەڕەی نوێ بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ئەمریکا کردەوە

ئەدیب و رەخنەگری لوبنانی وێڕای ئاماژە بە کەسایەتی و ئاکاری شەهید سولەیمانی، داکۆکی کردە سەر رۆڵی ئەو لە کردنەوەی لاپەڕەی نوێ بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ئەمریکا و رژیمی زایۆنی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لە گەڵ نزیک بوونەوە لە دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس، جەهاد ئەیووب ڕەخنەگر و ئەدیبی لوبنانی لایەنە جۆربەجۆرەکانی کەسایەتی شەهید سولەیمانی و دەستکەوت و کاریگەرییەکانی ئەوان لە بەرەی بەرخۆدانی شی کردەوە.

ئەو وتی: شەهید سولەیمانی چەکی پشتیوانی کراو بە فکر و ئەندێشەی هێنایە نێو گۆڕەپانی شەڕەکانی فەلەستینەوە و بڕوای بەم بابەتە بوو کە چەک بە بێ مەعریفەت و زانست، بێ ئاکامە و هیچ سەرکەوتن و دەستکەوتێکی نابێت. شەهید سولەیمانی چووە سووریا و لەوێ درەوشایەوە و ئاکامی جیهادی خۆی پێشکەشی عێراق کرد.

ئەو وێڕای ئاماژە بە کەسایەتی و ئاکاری شەهید سولەیمانی، داکۆکی کردە سەر رۆڵی ئەو لە کردنەوەی لاپەڕەی نوێ بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ئەمریکا و رژیمی زایۆنی.

ئەم رەخنەگرە ڕاشیگەیاند: ڕاوەستان لە سەر بیروبڕوای خۆی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی شەهید سولەیمانی بوو. ئەو جگە لە یارمەتی دان بە هەژاران هیچیتری نەدەویست. ئەم شەهیدە پایەبەرزە دەسەڵاتی لە گەڵ ئاوەز و ئیمانی لە گەڵ بڕوا تێکەڵ کردووە. شەهید سولەیمانی لە هەموو کێشە و گۆڕەپانە دژوارەکاندا وەکوو کەسایەتییەکی ئەستوور بەرەنگاری دەکرد.

جەهاد ئەیووب ڕوونی کردەوە: شەهید سولەیمانی لە بواری بەرەنگاری لە گەڵ ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لاپەڕەی نوێ خولقاند. کاتێ داعش سەری هەڵدا بڕیاری دا بە بێ پڕوپاگەندە لە گەڵ ئەم گرووپە ڕووبەڕوو بێتەوە و جگە لەوەش لە ڕێگای خزمەت بە خەڵکی فەلەستین و پشتیوانی لەوان هەموو هەوڵی خۆی دا.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە شەهید سولەیمانی لە بواری میدیاشەوە کەسایەتییەکی خاوەن ڕا بوو، وتی: شەهید سولەیمانی بڕوای بە ڕۆڵی میدیا و گرینگایەتی ئەو لە شەڕەکاندا بوو و لە ئاستی ترس و تۆقانی دوژمنان بە باشی ئاگادار بوو.

ناوبراو لە کۆتاییشدا وتی: ئەم شەهیدە پایەبەرزە تەنیا کەسایەتییەکی سەربازی نەبوو و لە گەڵ هەمووان رووخۆش بوو. ئەو سەرکەوتنی بۆ ئێمە پێک هێنا و بووە هۆی ئەوەی ئێمە بە سەرکەوتنەوە بژین.

News Code 40515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =