بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە گاردیەن، سووزان ڤیلیامز هاوسەری ڕابین ڤیلیامز وتی: هاوسەرەکەی نە بە هۆی خەمۆکی بەڵکوو بە هۆی نەخۆشییەکی مێشک بە ناوی "دمانس لووی بادی" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو کۆمێدییەنە که ئەگێستی ۲۰۱۴ لە ماڵی خۆی لە کالیفۆرنیا ڕوویدا، خۆمۆکی و ناهۆمێدی بە هۆی نەخۆشیی پارکینسۆن ڕاگەیێندرابوو، بەڵام رۆژی سێشەممە هاوسەری ئەو هونەرمەندە نەهێنیی خۆکۆژیی رابین ڤیلیامێزی درکاند و لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری "خهڵک"چاپی ئهمریکا وتی: با خەڵکی بزانن خەمۆکی یەکێک لە ۵۰ نەخۆشی ئەو و کەم کاریگەرترینیان بوو.
وتیشی: نەخۆشییەکی مێشک بە ناوی "لووی بادی"، ئەکتەری ناسراوەی ئەمریکی بەرەو خۆکۆژی هان دا.
Your Comment