AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٦ ١٠:٥٨

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا:

پێوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان زیاد بکرێتەوە

پێوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان زیاد بکرێتەوە

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی ئابووری ئێران و هەرێم جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سادق موعتەمدیان دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ پارێزگاری هەولێر زیادی کرد: پێوەندییەکانی ئێران و هەرێم، پێوەندییەکی باشە کە هیوادارین ئەو کۆبوونەوەگەلە ببێتە هۆی بەرز کردنەوەی زیاتری پێوەندییەکان.

ناوبراو بە جەخت لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندیی ئابووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا و هەرێمی کوردستان وتی: بەهۆی بوونی هاوبەشی، پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی ئێران و هەرێم بەربڵاوە.

پارێزگاری هەولێریش لە ئەو دیدارەدا وتی: یەکێک لە یەکمایەتییەکانی هەولێر، پەرەپێدانی پێوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئێرانە.

ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن بە ڕایگەیاندن ئەوەی کە زۆربەی کاڵاکانی ناو پارێزگای هەولێر، کاڵای ئێرانینە، زیادی کرد: ئێمە لە بوونی کۆمپانیای ئێرانی بۆ ئامادەبوون لە هەولێر پێشوازی دەکەین.

ناوبراو درێژەی دا: پێوەندی بازرگانی و ئابووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەگەل هەولێر لە ڕێگای سنووری تەمرچینی پیرانشارەوە، زۆر گرینگە کە ئەبێ ئەو پێوەندییە پەرە بستێنێت.

News ID 40494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha