AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٥ ١٩:٣٥

پارێزگاری کوردستان داکۆکی کرد:

ڕیکخستنی سنوورەکانی باشماخ و سیرانبەند دەفرایەتییەکی گەورە بۆ گەشەی کوردستانە

ڕیکخستنی سنوورەکانی باشماخ و سیرانبەند دەفرایەتییەکی گەورە بۆ گەشەی کوردستانە

پارێزگاری کوردستان وتی: ڕیکخستنی سنوورەکانی باشماخ و سیرانبەند دەفرایەتییەکی گەورە بۆ راکێشانی سەرمایەدانەران و گەشەی کاروپیشە لە پارێزگای کوردستانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا لە دیدار لە گەڵ مەهدی شووشتەری سەرکۆنسوولی ئێران لە سلێمانی وێڕای ئاماژە بە سەرنجی تایبەتی دەوڵەت بە کوردستان، وتی: کوردستان سەرەڕای دەفرایەتی و توانای زۆر، لە باری ئابوورییەوە دۆخێکی باشی نییە بەڵام باشتر بوونی دۆخی سنوورەکان دەتوانێ لە گەشەی ئابووری پارێزگا و ڕاکێشانی سەرمایەدانەران کاریگەر بێت.

ئەو وتیشی: ڕێگای دەستڕاگەیشتنی بانە بە سنووری سەیرانبەند باش نییە و هیوادارین لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگا پارەی پێویست بۆ باشتر کردنی ئەم ڕێگا تەرخان بکرێت.

پارێزگاری کوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە ٨٨لەسەدی زەوینە کشتوکاڵییەکانی کوردستان دەیمییە، ڕاشیگەیاند: بەرزکردنەوەی ئاستی بایەخ و برژەوەندی کشتوکاڵ لە کوردستان وەکوو دەفرایەتییەکی گرینگ لە دیکەی کارە پێویستەکان بۆ گەشەی پارێزگایە.

News ID 40485

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha