بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید ئەحمەدی چاودێری سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ئاشتی گەلی سووریا لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی مەودا میدیا، لە تەڤڵبوونی دوو گرووپی سەربازی لە ئەرتەشی نیشتمانی سووریا بە ناوەکانی "سوڵتان سولەیمان شا" و "حەمزە" کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، بە تیرۆریستانی تەحریرولشام هەواڵی دا.
ئەحمەدی ئەم گۆڕانکارییانەی بە هەڕەشەی جیدین بۆ سەر سووریا بەگشتی و بۆ کوردەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی زانی و جەختی کرد: گومانێک لەوەدا نییە کە تورکیا لە پشت ئەم هەنگاوەیە و دەیەوێ لەو ڕێگەوە وێڕای کۆنتڕۆڵی ئەو دوو گرووپە لە وەزارەتی بەرگری سووریا و هانیان بدات بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمانەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا،
Your Comment