کوردەکان بۆ دانوستان لە گەڵ دیمەشق هەڵوێستی خۆیان ڕوون بکەنەوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا لە سووریا دەچێتە دەرەوە و باشتر وایە مەجلیسی دیموکراتیکی سووریا سەبارەت بە هەڵوێستی خۆی بۆ وتووێژ لە گەڵ دیمەشق بڕیار بدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی لاورۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای لە ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا کرد هەڵوێستی خۆی بۆ وتووێژ لە گەڵ دیمە‌شق ڕوون بکاتەوە.

ئەو وتیشی: بەشداری سەربازی ئەمریکا لە سووریا کۆتایی دێت. کوردەکان بەتایبەت قۆڵی سیاسی ئەوان بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا دەبێ بۆچوون و هەڵوێستی خۆی ڕوون کاتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیند: هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا کۆنترۆڵی خۆیان بۆ سەر گۆڕەپانە نەوتییەکان و زەوینە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات زۆر کردۆتەوە و بە هەموو شێوەیەک کوردەکانیان بۆ جیایی خوازی هان داوە.

News Code 40470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =