AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١ ١٦:٢٣

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب:

مەسعود بارزانی لە موقتەدا سەدر دڵگران بووە/ کێشە لە سەر حەلبووسیە

مەسعود بارزانی لە موقتەدا سەدر دڵگران بووە/ کێشە لە سەر حەلبووسیە

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب باسی دڵگرانی مەسعوود بارزانی لە موقتەدا سەدری کرد و نووسی: راگەیاندنی دژایەتی بارزانی لە گەڵ هەڵبژاردنی دووبارەی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆک پارلەمان، پەیامێکی ئاشکرا بە ڕەوتی سەدرە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گویرەی ئەلمەعلوومە، ڕۆژنامەی ئەلعەرەب لەم بارەوە نووسیویە: پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگای ڕاگەیاندنی دژایەتی خۆی لە گەڵ هەڵبژاردنی دووبارەی سەرۆک پارلەمانی عیراق، درێژە بە ناڕەزایی خۆی ئەدات.

ئەلعەرەب نووسیویە: پارتی دیموکراتی کوردستان کە توانیویە ٣١ کورسی بە دەست بێنێت، ئەم جارە داکۆکی دەکاتە سەر بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق و هەوڵ ئەدات لە دووبەرەکی نیوان یەکێتی نیشتمانی و شێعەکان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی کەڵک وەربگرێت.

ئەم رۆژنامەیە نووسیویە: بارزانی لە شێوەی ڕووبەڕوو بوونەوەی موقتەدا سەدر ناڕازییە بۆیە هەوڵ ئەدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندی خۆی تێدا بێت، گوشار لە سەر سەدر دابنێت.

News ID 40433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha