بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا لە ڕەوتی سەردان لە بەنداوی ئازادی سنە ڕایگەیاند: پڕۆژەکانی سەدی ئازاد و ژاوە پڕۆژەگەلێکی زەبەڵاحی پارێزگان کە گۆڕانکارییەکی گەورە و گرینگیان لە گەشەی ئابووری پارێزگا دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: بەستێنی باشمان لە پارێزگا هەیە کە ئەبێ هەوڵ بدەین لە کاتی گونجاودا بگەینە ئامانجەکانمان لە ئەو پڕۆژانە.
پارێزگاری کوردستانی وتیشی: لە ڕۆژاوای پارێزگا لەوانە شارەکانی سەقز و بانەش پڕۆژەگەلێکمان هەیە کە لە سەفەری ئەم زووانەی وەزیری وزە بۆ پارێزگا بۆ تەواو کردنی پڕۆژەی سەدی چراوەیس بڕیارگەلیکی گرینگ دەدرێت.
ناوبراو وتیشی: بابەتی گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد بۆ سنە تا پێش لە دەسپێکی وەرزی گەرما یەکلایی دەبێتەوە.
زارعی کووشا زیادی کرد: بۆ تەواو کردنی ئەو پڕۆژە 600 ملیار تمەن پێویستە کە بە هەماهەنگییەوە هیوادارین تا دەسپێکی وەرزی هاوین بتوانین ئاوی سەدی ئازاد بۆ خواردنەوە بخەینە بەردەستی هاووڵاتیانی سنەیی.
Your Comment