بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن کۆچەر جێگری سەرۆکایەتی هاوبەشی باکوور و ڕۆژاوای سووریا ئەردۆغانی بە دابین کردنی پێداویستییە ماڵییەکانی داعش تۆمەتبار کرد.
کۆچەر لەم بارەوە وتی: دوڵەتی عێراق کە ئاڵاکەی لە شەنگال هەڵکراوە، کاتێ سەبارەت بە بوردومانی ئەم شارە لە لایەن تورکیاوە کاردانەوەیەکی نییە بە واتای ئەوەیە دەسەڵاتی بەرگری لە وڵاتەکەی نییە.
ئەو وتیشی: بەغدا و پارتی لە گەڵ تورکیا نایانەوێ سەربەخۆبوونی ئێزدییەکان بە ئەنجام بگات، ئەوان دەیانەوێ شەنگال دەسەڵاتی خۆی لە دەست بدات و ئێزدییەکان دیسانەوە کۆمەڵ کوژییان بۆ بکرێت.
ناوبراو پرسیاری کرد: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆچی لە بەرانبەر داعش بێدەنگە؟ شەنگال ناوچەیەکی سنووری تورکیا نییە و پێوەندی بە ئەوەوە نییە کەواتە بۆچی شەنگال بوردومان دەکات؟ تورکیا دەیەوێ کۆتایی بەو کارە بێنێت کە داعش دەستی پێ کرد. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و عێراقیش کە دەیانوت دەبێ ڕێگری لەم کۆمەڵ کوژییە بکرێت، راوەستاون و بۆ ئەم کوشتارە دەڕوانن.
Your Comment