بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی ئۆپۆزیسیۆنی نەوەی نوێ کە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییانەی عێراقدا ٨ کورسی بە دەست هێنا، ڕایگەیاند: بۆ کاریگەری زیاترلە بڕیارە سیاسییەکان، هاوپەیمانییەک بە ناوی "بۆ خەڵک"یان پێک هێناوە کە ٢٨ نوێنەری نوێی عێراق تێیدا ئەندامن و هەوڵ ئەدات بگاتە ٤٠ کەس.
بەڵام ئەم کارەی نەوەی نوێ، کاردانەوەی پارتی دیموکراتی بەدواوە بوو. کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئێن ئاڕ تی وتی: فازڵ بەشارەتی ئەندامی باڵای پارتی دیموکرات سەبارەت بەم هاوپەیمانییە داکۆکی کرد پارتی دیموکرات نایەوێ هیچ یەک لە پارتەکانی کوردستان بە تەنیایی بڕۆنە بەغدا و بچنە هاوپەیمانییە سیاسییەکان.
پارتی دیموکرات پێشتر داکۆکی کردووە هەموو پارتەکانی کوردستان بە شێوەی یەکگرتوو و لە چوارچێوەی تیمێک و بەرەیەکی یەکگرتوو چۆونەتە بەغدا و لە وتووێژەکانی پێک هێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق بەشدار بن. سەرەڕای ئەوەی شاندی دانوستانکاری ئەم پارتە پاش هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق تا ئێستا دوو جار چۆتە بەغدا و دیدار و وتووێژیان بەڕێوە بردووە، هەندێ ئەندامانی ئەم پارتە لە نزیکی هەڵوێستی ئەو لە گەڵ ڕەوتی سەدر هەواڵی داوە.
ئەمە یەکەمین هەڵوێستی پارتی دیموکرات سەبارەت بە هاوپەیمانی نەوەی نوێ لە گەڵ پارتە عێراقییەکانە.
Your Comment