بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران، وتی: مافی مرۆڤ دیاردەیەکی گرینگ بۆ کۆماری ئیسلامی دێتە ئەژمار. کۆماری ئیسلامی ئێران پارێزەری مافی خەڵک و لایەنگری مافی مرۆڤە بەڵام نەک هەر بۆ خەڵکی ئێران بەڵکوو خەڵکی هەموو جیهان.
ئەو وێڕای ئاماژە بە هەوڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ ناساندنی ئێران وەکوو دژی مافی مرۆڤ، وتیشی: ئەم بابەتە هیچ بنەمایێکی نییە و لە ڕاستی دوورە. بەداخەوە ئێستا مافی مرۆڤ بۆتە بابەتێکی سیاسی و وەکوو ئامرازێک بۆ گەیشتن بە مەبەستە سیاسییەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.
غەریب ئابادی بەم شێوە درێژەی بە باسەکانی دا و وتی: هەندێ وڵاتان بە ڕاستی دیمۆکراسییان نییە و هەڵبژاردن بەڕێوە نابەن بەڵام بە هۆی ئەوەی شەریکی ئەو وڵاتانە وەکوو لایەنگرانی مافی مرۆڤ ناسراون، نە ڕەخنەیان لێ دەگیردرێت و نە بڕیارنامە دژی ئەوان دەردەکرێت.
ئەو وێڕای ئاماژە بە پێشێل کردنی مافی منداڵان لە قوتابخانەکانی ژێردەستی کەلیسای کەنەدا و کۆمەڵ کوژی ، ڕوونی کردەوە: بەداخەوە ئەم وڵاتە کە خۆی پێشێلکەری مافی مرۆڤە، خۆی وەکوو لایەنگری مافی مرۆڤ دەناسێنێت. تا کاتێ کە ئەم بۆچوونە دوو لایەنە سیاسیانە هەبن، مافی مرۆڤ دەبێتە قوربانی.
جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەزگای داد و سکرتێری گشتیی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتیشی: ئەم بڕیارنامە پڕاوپڕە لە وتەهایەک کە بنەمایەکیان نییە و لە ڕاستی دوورن.
ئەو ڕاشیگەیاند: کۆاری ئیسلامی ئێران ل سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا لە ڕێگای مافی خەڵکدا هەنگاوی هەڵگرتووە و گەر بمانەوێ ساڵەکان پێکەوە بەراورد بکەین، مافی مرۆڤ و مافی گشتیی لە سەرووی سیاسەتەکان، بەرنامەکان و یاساکانی وڵات بووە.
Your Comment