گرۆسی: بەرنامەی ناڤۆکی ئێران زۆر پێشکەوتووە

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە وتی کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران پێشکەوتنی زۆری هەبووە و ئاژانس بەدوای ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران بۆ دامەزراندنەوەی دووبارەی کامێراکان لە دامەزراوەکانی کەرەجە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە هەوڵ بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بە مەبەستی دامەزراندنەوەی دووبارەی کامێراکانی چاوەدێری لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی کەرەج هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕافائێل گرۆسی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە وتی: نەبوونی زانیاری لەسەر ڕووداوەکانی دامەزراوەکانی کەرەج لە ئێران ڕێگری دەکات لە ئەوەی کە ئێمەش زانیاری بخەینە بەردەست دانوستانکاران لە ڤیەنا.

گرۆسی زیادی کرد: هەندێک بابەت وەکوو بوونی مادەی ناڤۆکی لە هەندێک لە شوێنە ڕانەگەیێندراوەکان پێویستی بە شرۆڤە لەلایەن ئێرانە.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی درێژەی دا: ئێمە پێویستمان بە لێکدانەوەی بابەتەکان لەگەڵ ئێرانە. بەرنامەی ناڤۆکی ئەو وڵاتە زۆر پێشکەوتووە و پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستی 60 لەسەد ئەنجام دەدرێت.

News Code 40287

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha