AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٨ ٢٠:٣٦

باقری: 

ئێران بۆ دانوستان ئیرادەی جیدی هەیە

ئێران بۆ دانوستان ئیرادەی جیدی هەیە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە دانیشتنی 4+1 رایگەیاند ئیرادەی جیدی بۆ دانوستان هەیە و سەبارەت بە رێککەوتن هیچ لەمپەرێک نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر, عەلی باقری لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان وتی: دانیشتی کۆمیسیونی هاوبەشی بەرجام بەڕێوە چوو و لایەنەکان روانگەی خۆیان سەبارەت بە داهاتووی وتووێژەکان دەربڕی.
ئەو وتیشی: ئێران لەم دانیشتنەدا رێگای وتووێژەکانی بە پێی هەڵوێستی خۆی شوێنگیری کردووە و ئیرادەیەکی جیدی بۆ رێککەوتن هەیە, گەر بەستێنەکان ئامادە بکرێت هیچ لەمپەرێک نییە.
باقری سەبارەت بە کەم کردنەوەی قەڵشتەکان وتی: ئیرادەی جیدی لایەنەکان نیشاندەری ئەوەیە کە هەردوو لایەن دەیانەوێ هەڵوێستەکانیان لێک نزیک بێتەوە.

News ID 40277

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha