AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٨ ١٠:٠٤

ڕۆیتێرز پاگەندەی کرد؛

گفتوگۆی واشنتۆن و تێلاڤیڤ سەبارەت بە مەشقی سەربازی بەرانبەر ئێران

گفتوگۆی واشنتۆن و تێلاڤیڤ سەبارەت بە مەشقی سەربازی بەرانبەر ئێران

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی پاگەندەی کردووە کە وەزیری بەرگری ئەمریکا وبێنی گانتز هاوتا ئیسرائیلییەکەی ڕۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە ئەگەری ڕاهێنانی سەربازی بەرانبەر بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران گفتوگۆ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ڕۆیتێرزی وتووە کە چاوەڕوانی دەکرێت وەزیری بەرگری ئەمریکا و بێنی گانتز هاوتا ئیسرائیلیەکەی ڕۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە ئەگەری ڕاهێنانی سەربازی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆ بکەن.

لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتێرز لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکییەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، پاگەندە کراوە کە ئەو مانۆڕە سەربازییە بۆ خراپترین سیناریۆ بە ئامانجی بەرەوڕوو بوونەوەی سەربازی لەگەڵ دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران لە ئەگەری شکستی دیپلۆماسی و لە ئەگەری داواکاری ڕێبەرانی وڵاتەکانیان پلان ڕێژی کراوە.

بەم حاڵەوە ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە پێدانی وردەکاری سەبارەت بە ئەگەری ڕاهێنانە سەربازییەکانی واشنتۆن و تێلاڤیڤ خۆی بوارد. ئەو بەرپرسە وێڕای دەربڕینی هیواداری بۆ درێژەی دانوستانەکان پاگەندەی کرد: ئێمە لە دۆخێکی دژوارداین چونکوو بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بەرەو خاڵیک دەڕوات کە سەرتر لە ئەوە هیچ هۆکار و مەنتقێک بوونی نییە.

News ID 40265

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha