وەڵامی مووشەکیی ئێران، گەورەترین هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بە درێژایی مێژوو بوو

ئاماری بریندار بووانی سەربازی سوپای ئەمریکا لە ڕەوتی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد جارێکی دیکە بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی بی ئێس، سوپای ئەمریکا بە دەیان سەربازی خەسارپێگوییشتوو لە هیرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق نیشانی شانازی لەژێر ناوی "دڵی ئەرخەوانی" دەدات.

بەخشینی نیشانی شانازی بۆ ئەو سەربازە ئەمریکییانە لە حاڵێکدایە کە دوو ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە وەرگرتنیان وەکوو سەربازی زیان بەرکەوتوو لە ڕەوتی هێرشی مووشەکی ئێران خۆی دەبوارد و سەرەنجام لێکۆڵینەوە مێدیاییەکان لایەنی برینەکانی ئەو سەربازانە لە ڕەوتی هێرشی مووشەکی بالستیکی ئێرانی ڕوون کردەوە.

وتەبێژی سوپای ئەمریکا وتوویە کە فەرماندەیی سەرچاوە مرۆییەکان بەخشینی 39 نیشانی شانازی لەژێر ناوی دڵی ئەرخەوانی بۆ سەربازانی خەساربەرکەوتوو پشت ڕاست کردووەتەوە. بەم پێیە ژمارەی خەساربەرکەوتووانی سەربازانی ئێرانی لە هێرشی مووشەکی ئێران 39 سەربازی دیکەی پێ زیاد بووە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا، کەناڵی هەواڵی سی بی ئێسی ئەمریکا دەڵێت: هێرشی مووشەکی ئێران بە مووشەکی بالستیک گەورەترین هێرش دژی هێزەکانی ئەمریکا لە مێژوو بوو و چەند ڕۆژ دوای کوژرانی ژێنراڵی بەهێزی ئێرانی، قاس سولەیمانی، فەرماندەی فەیکەقی قودس ئەنجام درا.

News Code 40262

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =