نهێنییەکانی سەرهەڵدانەوەی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و تەقینەوە لە عێراق

مەبەستی سەرەکی و بنەڕەتی لە ورووژاندنەوەی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و تەقینەوە لە عێراق، پێک هێنانی قەڵشتێک لەم وڵاتە و دابین کردنی بەستێنێک بۆ درێژ بوونەوەی بوونی سەربازانی ئەمریکیی لە خاکی عێراقە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوودانی ڕووداوی تیرۆریستی لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی عێراق بۆتە هۆی ئەوەی جارێکیتر شەپۆلێک لە نائارامی بە سەر وڵاتانی ناوچەدا زاڵ بێت.. تەنیا لە حەوتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی عێراق ڕووی داوە.

ڕۆژی پێشووش لە عێراق دوو تەقینەوەی تیرۆریستی ڕووی دا کە بەدوای ئەوە ٢ کەس لە خەڵکی خۆجەیی کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون. روودانی ڕووداوی تیرۆریستی لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی عێراق بۆتە هۆی نیگەرانی لەوەی کە ئەم رووداوانە بگاتە بەغداش.

گرووپەکانی بەرخۆدان پێیان وایە ئەمریکا دەیەوێ لەم کردەوە تیرۆریستیانە وەکوو بیانوویەک بۆ درێژەدان بە بوونی هێزە سەربازییەکانی لە عێراق کەڵک وەربگرێت. هەر لەم بارەوە شێخ عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند: تەقینەوەی بەسرە بوونی قەڵشتی زانیاری لەم وڵاتە نیشان ئەدات.

ئەمریکا دەیەوێ لە ناوچە کوردنشینەکاندا بمێنێتەوە

ئەمریکییەکان هەوڵ ئەدەن گەر نەتوانن بوونی سەربازانی خۆیان لە هەموو شوێنەکان مسۆگەر بکەن، لانیکەم بتوانن لە ناوچە کوردنشینەکان بمێننەوە.

لەم بارەوە سەعد ئەلموتەلبی ئەندامی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: بە نزیک بوونەوە لە کاتی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان ئەگەری زۆربوونەوەی کردەوەی تیرۆریستی هەیە. چونکوو ئەمریکییەکان دەیانەوێ بە بیانووی باش نەبوونی دۆخی ئەمنیی عێراق لەو وڵاتەدا بمێننەوە.

مەبەستی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان پێک هێنانی قەڵشتی سیاسییە

مەبەستێکی دیکە کە لەم کردەوانەدا دەبینرێت، پێک هێنانی قەڵشتێکی سیاسی لەم وڵاتەیە بە شێوەیەک کە دەوڵەت و پارلەمانی نوێ پێک نەیێت.

ئێستا کە هەڵبژاردن بەڕێوە چووە، هێزە شاراوەکانی داعش لە لایەن دەزگا و سرویسە زانیاریدەرە بیانیەکانەوە چالاک کراونەتەوە بۆ ئەوەی ڕێ لە پێک هێنانی دەوڵەت و پارلەمانی نوێ بگرن.

News Code 40261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =