هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن نرخی دراو لە ئێران بەرز بکەنەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەم جارە لە پرسی دانوستانەکان، هەندێک لایەن بەردەوام هەوڵ دەدەن، نرخی دراو بەرز بکەنەوە و بیسەلمێنن کە نرخی دراو پێوەندی بە دانوستانەکانەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕۆژی خوێندکار کە لە زانکۆی پیشەیی شەریف بەڕێوە چوو، وتی: لە ئەم کۆبوونەوە زیاتر لە هەر شتێک لە سەر پرسی ائبووری باس کرا، بەڵام پرسی زۆر لە وڵات هەن کە ئەبێ ڕێگاچارەیان بۆ بدۆسرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەم جارە لە پرسی دانوستانەکان هەندێک لایەن شەو و ڕۆژ هەوڵ دەدەن، نرخی دراو بەرز بکەنەوە و بیسەلمێنن نرخی دۆلار پێوەندی بە دانوستانەکانەوە هەیە. دامودەزگا ئەمنییەکان شوێنگیریی دەکەن بەڵام هەرگیز سفرەی خەڵک نابەستینە دانوستانەکانەوە.

News Code 40245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =