ئێران لە ئاسایشی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس پشتیوانی دەکات

سەرۆک کۆمار وتی: ئاسایشی وڵاتانی ناوچە پێکەوە گرێ دراوە و ئێران لە ئاسایشی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس پشتیوانی دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەییسی، سەرۆک کۆمار لە دیدار لە گەڵ تەحنوون بن زاید ئال نەهیان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمارات وتی: پێوەندی باش لە گەڵ وڵاتانی ناوچە لە گرینگترین بابەتەکان لە بواری سیاسەتی دەرەکی دەوڵەتی نوێیە بۆیە پشتیوانی لە گەشەی پێوەندی لە گەڵ ئەمارات دەکەین.

ئەو وتیشی: لە پێوەندی دوو وڵاتی موسوڵمانی ئێران و ئەماراتدا نابێ لەمپەرێک هەبێت و پێوەندییەکانی ئەو وڵاتانە بکەوێتە ژێر کاریگەری وڵاتە بیانییەکانەوە. سیاسەتی دوژمنانی ناوچە پێک هێنانی ترس و تۆقان لە نێوان دراوسێیەکانە بەڵام دەبێ ئێمە وشیار بین و پیلانەکانی ئەوان پووچەڵ بکەینەوە.

ناوبراو داکۆکی کرد: ئاسایشی وڵاتانی ناوچە پێکەوە گرێ دراون و ئێران لە ئاسایشی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس پشتیوانی دەکات.

News Code 40230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =