AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٥ ٠٨:٢٨

توورەج ئەسڵانی خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری بالیڤوودی بردەوە

توورەج ئەسڵانی خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری بالیڤوودی بردەوە

توورەج ئەسڵانی بەڕێوەبەری فیلمهەڵگریی فیلمی سینەمایی "مالیخولیا" خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بالیڤوودی ٢٠٢١ لە وڵاتی هیندوستانی بردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "مالیخولیا" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی مورتەزا ئاتەش زەمزەم و فیلمهەڵگری توورەج ئەسڵانی لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران لە بەشی ڕکابەریی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بالیڤوودی هیندوستان بڵاو کرایەوە و خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگر درایە توورەج ئەسڵانی سینەماگەری داهێنەر و نوێخوازی ئێرانی.

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بالیڤوودی ٢٠٢١ لە بەشەکانی بەرهەمی سینەمایی، دۆکۆمێنت، فیلمنامە، مووزیک ویدیۆ، فیلمی هیندی و ... لە ٢١ تاکوو ٢٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە بەمبەیی بەڕێوە چوو.

News Code 40221

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha