ئەمریکا دوای چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی گۆشەگیر بووەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد کە ئەمریکا دوای چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی گۆشەگیر بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئانتۆنی بلینکەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو جەختی کرد کە ئەمریکا دوای چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گۆشەگیر بووەوە.

بە وتەی بلینکن، لە بەرژەوەندی هەمووانە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت و هەر بۆیە ئێمە هەر بڕوامان بە ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران و گەڕانەوەی هاوبەش بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستاش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتی: لە داهاتوویەکی زۆر نزیک دەتوانین تێبگەین کە ئایا ئێران بەڕاستی دەیەوێت بە نیازپاکییەوە لە دانوستانەکان بەشداری بکات یان نا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زیادی کرد: هێشتا بۆ بەشداریی ماناداری لە دانوستانەکان دێر نییە. وتیشی: ئەوەی کە ئێران ناتوانێت ئەنجامی بدات ئەوەیە کە دۆخی ئێستا لە چێ کردنی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی بپارێزێت و لە هەمان کاتیشدا دانوستانەکان دوابخات. گفتوگۆی چڕوپڕمان لەگەڵ نەفتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەسەر ئێران هەبووە.

News Code 40202

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =