پەکەکە شەنگال دەکاتە قەندیلێکی دیکە

هێزەکانی پەکەکە بە هێنانی پسپۆڕانێک لە سووریا تونێلی نوێ لە دڵی کوێستانەکانی شەنگالدا چی دەکەن بۆ ئەوەی پەناگایەکی هێمن بۆ خۆیان بینا بکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی میدل ئیست نیوز بەرپرسانی عێراقی لە نەینەوا و هەولێر دەریانخست کە هێزەکانی پەکەکە لە دڵی کوێستانەکانی شەنگال لە رۆژاوای مووسڵدا توونێلی نوێیان چێ کردووە.

چاودێران پێیان وایە ئەم کردەوانە دەبێتە هۆی دەسەڵات گرتنی ئەو هێزانە لە شەنگال کە ئەم بابەتە بۆتە لەمپەرێک بۆ ڕێککەوتن لە سەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەم شارە. تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان پێک نەهاتووە.

بەرپرسە عێراقییەکان وێڕای ئاماژە بەوەی کە پەکەکە لە ڕووداوە سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کەڵکی خراپ وەردەگرێت، وتیان: لانیکەم ٢٠ تونێلی نوێ لە دڵی کوێستانەکانی شەنگالدا چێ کراون بۆ ئەوەی ببنە پەناگایەکی ئەستوور بۆ هێزەکانی ئەم حیزبە.

بەرپرسێکی دیکە لە هەولێر ڕایگەیاند یەکێک لە بنکە نوێیەکانی پەکەکە لە چیای شينگال، نەخۆشخانەیەک بۆ دەرمانی بریندارانی شەڕ لە گەڵ تورکیایە.

ئەو وتیشی: کردەوەکانی ئەم دواییانەی ئەم حیزبە لە شەنگال، ئەم ناوچەیەی کردۆتە قەندیلێکی دیکە.

News Code 40161

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =