بریتانیا و ئیسرائیل یادداشتێکی هاوبەشیان لە دژی ئێران بڵاو کردەوە

وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا و ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی یادداشتێکی هاوبەش لە ڕۆژنامەی تێلێگراف پاگەندەی بێ بنەمایان هێنایە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، لە حاڵێکدا کە بڕیارە دانوستانەکانی ڤیەنا لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەست پێبکاتەوە وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا و ئیسرائیل یادداشتێکی هاوبەشیان لە دژی ئێران بڵاو کردەوە.

لە ئەو یادداشتە هاوبەشەدا کە لەلایەن لیز تراس وەزیری دەرەوەی بریتانیا و یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕۆژنامەی تێلێگراف بڵاو کرایەوە، پاگەندە کراوە: بریتانیا و ئیسرئایل شەو و ڕۆژی بۆ ڕێگری لە دەستخستنی چەکی ناڤۆکی لەلایەن ئێرانەوە هەوڵ دەدەن.

ئەو یادداشتە پاگەندەی کرد: کات خەریکە تێپەڕ دەبێت و ئەو زەروورەتی هاوکاریی نزیکی دۆستان و هاوبەشەکان بۆ شکستی ئارەزووەکانی ئێران دووئەوەندە دەکاتەوە.

News Code 40136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =