سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوایی  بە هێرشەکانی ئەردۆغان دەدات

پەیەدە داوای لە حکومەتی هەرێم کرد کە دەست لە ڕەوایی دان بە هێرشەکانی تورکیا هەڵبگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە مەسروور بارزانی کرد تا دەست لە ڕەوایی دان بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت.

مەسروور بارزانی لەم دواییەدا لە لێدوانێکدا وتبووی: ئەگەر پەکەکە لە کوردستانی سووریا نەچێتە دەرەوە، تورکیا دەتوانێت لەوێ ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنیوز، پەیەدە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە ئەو لێدوانە، نووسی: لە حاڵێکدا کە بەڕێوەبەری خۆسەر لەلایەک ئەبێ لەگەڵ هێرشەکانی حکومەت و ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا کە بە چەکی ناتۆ هاتوونەتە مەیدان و گرووپە تیرۆریستییەکانی شەڕ بکات، و لەلایەکی تریش گرووپەکانی سەر بە بەڕێوەبەری خۆسەر لە ژێر گوشاری سیاسیدان، مەسروور بارزانی لە زمانی حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگانەوە قسە دەکات. ئێمە قسەکانی مەسروور بارزانی دژی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەزانین و ئەو قسانە وەکوو ڕەوایی دان بە حکومەتی تورکیا و خزمەت بە ئەوان دێنینە ئەژمار.

لە بەیاننامەکەی پەیەدە هاتووە: پەکەکە بۆ ئازاد کردنی ناوچە کوردنشینەکان 4 هەزار کوژراوەی داوە. ئێمە وەکوو پەیەدە دەسخۆشی لە پەکەکە دەکەین. حکەمتی هەرێم لە جیاتی قسەگەلێک کە خەسار لە یەکگرتوویی کوردەکان دەدات، ئەبوایە لە ئەو رێگایە لەگەڵ ئێمە هاوکاری دەکرد.

News Code 40068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =