کوردەکان خۆیان لە کێشە نێوخۆییەکانی شیعەکان وەرنادەن

ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی کرد کە کوردەکان نایانەوێت ببنە بەشێک لە کێشە نێوخۆییەکانی شیعەکان لە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەرێم کەماڵ ئاغا ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆ دەنگی ئەمریکا، وتی: کێشە نێوخۆییەکانی شیعە لەسەر ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتە کاریگەری هەیە، چونکوو ئەوان دەوڵەت پێک دەهێنن و کێشە نێوخۆییەکانی ئەوان پێکهێنانی دەوڵەت دوادەخات.

ناوبراو جەختی کرد کە کوردەکان و سوننەکان ناتوانن بەشێک لە کێشە و دژایەتییەکان نێوان شیعەکان بن، چونکوو ئەوە ئەوە لە زیانی ئەوان دەبێت.

هەروەها وتیشی: بوونی هێزی چەکداری جیاواز و دەستیوەردانی بیانی دەبێتە هۆی زیان لە ئابووری عێراق و بەفیڕۆ چوونی توانی مرۆیی ئەو وڵاتە.

News Code 40046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =