کەنەدا ئەبێ بۆ هاوکاری لەگەڵ جەنایەتەکانی ئیسرائیل وەڵامدەر بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بڕیارنامەی دۆخی مافۆی مرۆڤ لە ئێرانی ڕەت کراوە وەسف کرد و بەرپرسانی کەنەدای خستە بەردەنگەوە و وتی: وەڵامدەری هاوکاری لەگەڵ جەنایەتە دژە مرۆییەکانی ئیسرائیل دژی خەڵکی فەلەستین بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران، گەڵاڵەی ئەو بڕیارنامە لە کومیتەی سێهەمی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەلایەن کەنەدا بە پاڵپشتی هەندیک وڵاتانی ڕۆژاوایی و دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکان لەسەر زانیاری ناڕاستی نایاسایی و لە بنەڕەتدا هەڵە، وەسف کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو بڕیارنامە لەسەر دەنگی لاواز و پەرتەوازەی نێودەوڵەتییە و بەشێک لە دەنگە ئەرێنییەکان بەهۆی گوشاری سیاسی و هەڕەشەی جۆراوجۆرە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە خووگریی کەنەدا و داهێنەرانی سەرەکی ئەو بڕیارنامە بە درێژەی پڕۆژەی شکت خواردووی " خراپ کردنی ناوری ئێران"، وتی: بەدبەختانە هەندێک لە ئەکتەرەکان کە خۆیان پێشینەی دوور و درێژیان لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤەکان لەوانە ڕێگای فرۆسی چەک بە وڵاتانی داگیرکەر هەیە، مافی مرۆڤیان کردووەتە ئامێرێک بۆ گەییشتن بە مەبەستی سیاسی خۆیان.

News Code 40016

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =