ڕووسیا بۆ بەدی هێنانی داواکارییە یاساییەکانی کورد لە سووریا یارمەتیدەر دەبێت

سێرگەی لاڤرۆف دەڵیت ڕووسیا لەگەڵ نوێنەری کوردەکانی سووریا لە پێوەندیدایە و لە بەدی هێنانی داواکارییە یاساییەکان یارمەتیدەری کورد دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس ڕووسیا، سێرگەی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ جەختی کرد کە وڵاتەکەی پێوەندی نزیکی لەگەڵ نوێنەرانی کوردی سووریا دەپارێزێت و ئامادەیە هەموو هەوڵی خۆی بۆ بەدی هاتنی بەرژەوەندی و داواکرییە یاساییەکانی کورد بدات.

ناوبراو پێوەندی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی سووریای زیانبەخش وەسف کرد چونکوو ئەوە بە پاڵپشتی بۆ حەزە جودایی خوازانەکان لە کوردستانی سووریای وەسف کرد کە دەتوانێت پرسی کوردەکان نەک هەر لە سووریا بەڵکوو لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد کوردەکان ئەبێ خۆیان بە بەشێک لە کۆمەڵگای سووریا بزانن. لاڤرۆف وتی: ئێمە ئامادەین هەموو هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ تا بتوانین بەرژەوەندییە یاساییەکانی کورد لە چوارچێوەی سیاسی نوێ لە دەستوور لەبەرچاو بگیردرێت.

News Code 39920

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =