بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ شاندی هاواهەنگی شیعی لە بەغدا بەڕێوە برد.
بەشداربووان لە ئەو کۆبوونەوە لە ئەو کۆبوونەوە 5 ڕێککەوتنی گرینگیان کرد کە لە خوارەوە دێت؛
1.ئیدانە کردنی جەنایەتی کردنە ئامانجی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و پێداویستی تەواو کردنی لێکۆڵینەوەی دادوەری لە ئەو بارەوە و سزادانی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە.
2. ئیدانە کردنی ئاشكرای پێکانی ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پێویست بوونی تەواو کردنی لێکۆڵینەوەکان لە ئەو بارەوە.
3. کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان، ڕاگیرانی گوشارە مێدیاییەکان لە لایەن هەموو لایەنێکەوە و ناردنی پەیامی دڵنیاکەرەوە بە گەلی عێراق.
4. گەڕان بەدوای ڕێکاری یاسایی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی پێوەندیدار بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێشوەختە.
5. جەختی لایەنەکان لە سەر حەزی خۆیان بە ئاشتی مەدەنی و هەوڵ بۆ چارەسەر کردنی هەموو کێشەکان بە پێی دەستوور.
Your Comment