مەریوان ببێتە ناوەندی گۆڕینەوەی فەرهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

پارێزگاری کوردستان وتی: مەریوان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوسنوورە و ئەبێ گۆڕینەوەی فەرهەنگی لەگەڵ ئەو ناوچە بە ناوەندیی مەریوان پەرە بستێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ڕۆژی دووشەممە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی پازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ڕایگەیاند: بەهێز کردنەوەی ژێرخانەکانی بواری فەرهەنگ و هونەر لە ئەو بابەتانەیە کە ئەبێ لە درێژەی دەوڵەمەند کردنەوەی فەرهەنگی کۆمەڵگا ئەنجام. بدرێن.

ناوبراو زیادی کدد: ڕاستە کە لە دۆزی کۆرۆنایی داین بەڵام نابێت بەرنامەی فەرهەنگی و هونەری لە پارێزگا دابخرێت.

مورادنیا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ژێرخانە پێویستەکان بۆ فێستیڤاڵی جیاوازی شانۆ وەکوو شانۆی سەرشەقامی مەریوان و فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز ئەبێ خۆش بکرێت، زیادی کرد: مەریوان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوسنوورە و ئەبێ گۆڕینەوە و پێوەندی فەرهەنگی لە ئەو ناوچە بە ناوەندیی مەریوان پەرە بستێنێت.

News Code 39823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =