بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماوەیەک لەمەوپێش نوێنەری مەهاباد لە مەجلیس لە دیداری سەرۆک کۆمار، داوای دروست کردنی ژێرخانی پێویست بۆ چالاک کردنەویە بازاڕچە سنوورییەکان و کاری سنوورنشینانی ڕۆژاوای ئێرانی کردبوو.
جەلال مەحموودزادە لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: بە پێی دۆخی نالەباری ئابووری و بژێوی ژیان لە چەند ساڵی دوایی لە ئاستی ئێران، بەتایبەتی لە ناوچە سنووری و بێ بەرییەکانی ڕۆژاوای ئێران کە بووەتە هۆی زیاد بوونی دیاردەی کۆڵبەری، شیاوی ئەوەیە کە بازاڕچە سنوورییەکان چالاک بکرێنەوە.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بو ڕوودانی ڕوودای تاڵ کە لە زۆربەی کاتەکان بووەتە هۆی خەسار لە بنەماڵەی کۆڵبەرانی بێ تاوان، جەختی کردبوو: پێویستە لە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی سیاسی و سەربازییە پێوەندیدارەکان ڕێگری بکرێت لە ئەو ڕووداوە تاڵانە.
ئێستاش سەرۆک کۆمار لە وەڵامی نوێنەری مەهاباد لە مەجلیس، لە بڕیارێکی نووسراودا بۆ وەزیری ناوخۆی داوای تاوتوێ کردنی دروست کدنی ژیرخانەکان بۆ چالاک کردنەوەی بازاڕچە سنوورییەکان و گەشەی پیشەی سنوورنشینانی کردووە.
Your Comment