بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى وه‌ڵامێكى توندى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کام زۆرینەیهتان هه‌یه، ئێستا دەرکەوت ئێوە (45) کورسینو ئەوانەی دەستی یەکتریان گرتوە (54) کورسین"، ده‌شڵێت:"ئەوانەی بەنوێنەرایەتی خوشک‌و برا کەمینەکانی کوردستانەوە هاتون، کێشەکانی هەرێم قوڵتر دەکەنەوە لەجیاتی نوێنەرایەتیان بۆ پێکهاتەکانی خۆیان، تەنها کاریان تێکدانی هاوسەنگی دەنگە لەناو پەرلەمان".
زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاندوه، "هه‌ركه‌س زۆرینه‌ى شه‌رعى پارتى له‌په‌رله‌مان پێ قبوڵناكرێت با ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه".
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ڵامێكى توندى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"دەستلەکارناکێشینهوه، به‌ڵكو دەستی یەک دەگرین".
لهفهیسبوكى خۆى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى نوسیویهتى:"ئەگەر ئەو زۆرینەیهتان بۆ ئەوەیە هەرچی ڕەخنە لەحکومەت یان پارتی بگرێت یان لەپەرلەمان دەری بکەن یان سواری بن یان پەلاماری بدەنو جوێنی پێبدەن یان بەشە غازی هاوڵاتیانی لێ بفرۆشنەوە، ئەوا دڵنیابه هیچلایەک دەستلەکارناکشێنێتەوە، بەڵکو دەستی یەکتردەگرن بۆ ڕێگری‌کردن لەو ناعەدالەتیە".
ده‌شڵێت:"بەڵام کام زۆرینە، ئێستا دەرکەوت ئێوە (45) کورسینو ئەوانەی دەستی یەکتریان گرتوە (54) کورسی، بەڵام ئەوانەی بەنوێنەرایەتی خوشک‌و برا کەمینەکانی کوردستانەوە هاتون، کێشەکانی هەرێم قوڵتر دەکەنەوە لەجیاتی نوێنەرایەتیان بۆ پێکهاتەکانی خۆیان، تەنها کاریان تێکدانی هاوسەنگی دەنگە لەناو پەرلەمان کە پێموانییە هیچکات هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەخوشكو برا مەسیحی‌و تورکمانەکان لەگەڵ ئاڵۆزیی‌و بارگرژیی هەرێم بن".
Your Comment