AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٦ ١٢:٠٧

لە نووسینی نعمەتوڵڵا داودیان؛

کتێبی "جامەکەیل بێ دەنگی" بڵاو کرایەوە

کتێبی "جامەکەیل بێ دەنگی" بڵاو کرایەوە

کتێبی "جامەکەیل بێدەنگی"، یەکەم کۆمەڵە شێعری کوردی نعمەتوڵڵا داودیان، شاعێری ئیلامی لەلایەن بڵاوگەی زاناوە بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جامەکەیل بێدەنگی، یەکەم کۆمەڵە شێعری کوردی نعمەتوڵڵا داودیان، شاعێری بەناوبانگی ئیلامییە کە بڵاوگەی زانا بە پاڵپشتی دارایی حەوزەی هونەری ئیلام لە 102 پەڕە چاپ و بڵاو کرایەوە.

داودیان بۆ ساڵانێکی زۆرە کە لە دوو بواری شێعری فارسی و کوردی چالاکی هەیە و سەرچاوەی خزمەتگوزاری فەرهەنگی زۆر لە ئەو بوارە بووە. ناوبراو لەدایک بوونی ساڵی 1342 لە ئیلامە. بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئەدەبی هانا و پەروەردەی زمانی کوردی بە هۆگران لە هەوڵەکانی ناوبراو بووە.

"ئەستێرەیەک لە ڕۆژاوا" و " بۆ من کە دڵگیرم" لە کتێبە بڵاو کراوەکانی ئەو شاعێرە ئیلامییەیە.

ئەمەش دوو بەیتیەک لە ئەو کۆمەڵە شێعرەیە، کە لە خوارەوە دێت:

نه شەێتان و نە شەمشێر جەنگیمن

دوفێشتر خاترەێل دڵتەنگیمن

دو خەت بەێتن دە بێداد زەمانەو

سەفێ دە جامەکەێل بێ‌دەنگیمن

News ID 39762

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha