بە پێی هەواڵی مێهر, ئەو ۱۰ وڵاتەی کە ئەردۆغان هەڕەشەی دەرکردنی باڵوێزەکانیانی کردبوو, وێڕای ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا هیچ فەرمانێکیان سەبارەت بە بردنە دەرەوەی باڵوێزەکانیان وەرنەگرتووە, کاردانەوەیان بە وتەکانی ئەردۆغان نیشان دا.
بە گوێرەی ئێسپوتنیک وتەبێژانی دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان رایانگەیاند تا ئێستا هیچ راگەیندراوێکی فەرمیان بۆ بردنە دەرەوەی دیپلوماتەکانیان وەرنەگرتووە.
ئێستفان زایبرت وتەبێژی حکوومەتی ئەڵمان وتی: تورکیا شەریکێکی گرینگ بۆ ئەڵمانە. ئێمە لە وتەکانی سەرۆککۆماری تورکیا شۆک بووین و نیگەرانین.
سەرۆککۆماری فەنلاندیش رایگەیاندووە تا ئێستا هیچ راگەیندراوێکی لە سەر دەرکردنی باڵوێزی وڵاتەکەی وەرنەگرتووە.
بەرپرسانی دوو وڵاتی نەرویج و سوید و هەروەها وەزیری دەرەوەی دانمارکیش رایانگەیاندووە شتێکی فەرمی لەم بارەوە بە دەستیان نەگەیشتووە.
شیاوی ئاماژەیە حەوتەی پێشوو باڵوێزەکانی ۱۰ وڵات داوای ئازادی عوسمان کاوالا, بەندکراوی تورکیان کردبوو و ئەردۆغان داوای دەرکردنی ئەو کەسانە لە تورکیای کرد.

ئەو ۱۰ وڵاتەی کە ئەردۆغان هەڕەشەی دەرکردنی باڵوێزەکانیانی کردبوو, کاردانەوەیان بە بڕیاری ئەردۆغان نیشان دا.
News ID 39729
Your Comment