کۆمیساریا بەرپرسی تووشبوونی عێراق بە قەیرانێکی مەترسیدارە

وتەبێژی کەتایبی حیزبوڵای عێراق وێڕای ئاماژە بە خۆپیشاندانە بەربڵاوەکان بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی بەرپرسی ئەم قەیرانە زانیوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد موحیی وتەبێژی کەتایبی حیزبوڵا لەم بارەوە وتی: ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو. بەشێکی زۆری خەڵکی عێراق دژی ئەم ئەنجامەن و ئەمەشیان بە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن ڕاگەیاندووە و پێیان وایە کۆمیساریا بەرپرسی ئەم دۆخەیە.

ئەو وتیشی: گرووپە سەرکەوتووەکان بێگومان هەستی سەرکەوتنیان هەیە بەڵام پاش ڕوون بوونەوەی تۆمەتەکان سەبارەت بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردن، هەستی خۆشحاڵیان نامێنێ چونکوو باش دەزانن ئەوانەی دژی ئەنجامی هەڵبژاردنن، ژمارەیان زۆرە و هەموو خەڵکی کورد، شیعە و سونی دەگرێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، خەڵک داوای ژماردنی دەستیی دەنگەکانیان کرد. جووڵانەوەیەکی سیاسی بەربڵاو لە عێراقدا هاتە ئاراوە. زۆربوونەوەی بەرەی دژبەران نیشاندەری قەیرانێکی گەورەیە کە هۆکارەکەشی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنە.

News Code 39687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =