تورکیا لە هەرێمی کوردستان چەکی کیمیایی بەکار هێناوە

ستیڤ سوئینی ڕۆژنامەڤانی بریتانیایی ڕایگەیاند کە بەڵگەگەلێک دەست کەوتووە کە تورکیا لە هەرێمی کوردستان چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ستیڤ سوئینی، ڕۆژنامەڤان و بەرپرسی ڕۆژنامەی بریتانی مۆرنینگ ستار، ڕایگەیاند بەڵگەگەلێک لەبەردەستدایە کە دەریدەخات تورکیا لە هێرش بۆ سرە ناوچە باکوورییەکانی هەرێمی کوردستان چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.

ستیڤ سوئینی لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی ئاشتی لە کوردستان، وتی: یەکێک لە ئەو بەڵگانەی کە دەیسەلمێنێت تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، ئاسەواری بەجێماو لەسەر لەشی کەسانێکە کە لە ئەو ناوچە بوون. هەروەها بەلگەگەلێکی دیکە لەوانە کاریگەری چەکی کیمیایی لەسەر سروشتی ناوچەکەش بۆ سەلماندنی ئەو تاوانە هەیە.

ناوبراو بە ڕەخنە لە بێدەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی ڕێکخراوەکانی پێوەندیدار بە قەدەغەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، وتی: ئەبێ دەستبەجێ شاندێک بۆ تاوتوێ کردنی ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان کە تورکیا لەوێ ئۆپراسیۆنی ئەنجام داوە، پێک بێت.

News Code 39664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =