بە پێی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵا لە ڕێوڕەسمی ٣٥ەمین کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامیدا وتی: لە ١٠ ساڵی پێشوودا بینەری زۆر پیلان دژی جیهانی ئیسلام و جیهانی عەرەب بووین کە لێکەوتەی زۆریان بووە. لەم ماوەدا ڕۆژانێکی سەختمان تێپەڕاندووە و پێوەندی نێوان موسوڵمانان تووشی کێشە بوو و ئەمەش هەمان شتە کە ستەمکارانی جیهانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بەدوایەوە بوون.
ئەو وتیشی: هاوکات لە گەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، یەکگرتوویی موسوڵمانان دەستی پێ کرد و لەم ساڵانەدا هەوڵی زۆر بۆ پتەو کردنی پێوەندی نێوان موسوڵمانان درا.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە لە قۆناغی شەڕی ناوخۆیی تێپەڕیوین. ئەم کارەش بە هوشیاری خەڵک ڕووی داوە بەڵام دەبێ بزانین پیلانی دوژمنان هێشتا درێژەی هەیە.
نەسروڵا وتی: پێشنیارم بۆ ئەم کۆنفڕانسە پێک هێنانی کۆمیتەیەک لە هەموو وڵاتە ئیسلامییەکان و دیداری ڕووبەڕوو و ڕاستەوخۆوە.
Your Comment