سەفەری نهێنی پۆلیس و دیپلۆماتە ئەورووپییەکان بۆ کوردستانی سووریا

دیپلۆماتەکان و پۆلیسی ئەورووپا بۆ بردنە دەرەوەی بەندکراوە داعشییە ئاڵمانی و دانمارکییەکان، بە شێوەی شاراوە چوونەتە ناوچەی ژێردەستی کوردانی سووریا.

بە پێی هەواڵی مێهر، کەناڵی سی تی ڤی کەنادا لە ڕاپۆرتێکدا لە سەفەری شاراوەی بەرپرسانی وڵاتە ڕۆژاواییەکان بۆ ناوچەی ژێردەستی کوردانی سووریا بە مەبەستی گەڕانەوەی ئەندامانی بنەماڵەی داعشییەکان هەواڵی داوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، دیپلۆماتەکان و پۆلیسی ئەورووپا لە سەفەرێکی شاراوە بۆ ئەم ناوچە توانیویانە ١٣ ژن و ٣٧ منداڵ کە خەڵکی ئەڵمان و دانمارک بوون بۆ کوەیت بگوازنەوە.

ئەم کەناڵە هەروەها لە خواستی وڵاتی کەنادا بۆ گەڕانەوەی شارۆمەندانی ئەم وڵاتە هەواڵی دا و داکۆکی کرد ئەم وڵاتە نایەوێ لە گەڵ کوردەکان پێوەندی دیپلۆماتیکی هەبێت.

کەنادا ڕایگەیاندووە ٥٣٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی مرۆیی بۆ سووریا ناردووە کە بەشێکی دراوەتە بەرپرس کوردەکانی سووریا.

News Code 39659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =