ئەبێ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەکانی جیهانی ئیسلام خۆمان ئامادە بکەین

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە ئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ وێران کردنی وڵاتانی ئیسلامی، لەسەر ئامادەیی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کێشەکانی ئێستا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سی و پێنجەمین کۆنفڕانسی وەحدەتی ئیسلامی وێرای پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام، خۆشحاڵیی خۆیی لە بەشداری لە ئەو کۆنفڕانسە دەربڕی.

ناوبراو بە جەخت لەسەر هەوڵی هێزە بیانییەکان و هەندێک لە ناوخۆییەکان بۆ دروست کردنی ئاڵۆزی لە نێوان موسڵمانان و ترس لە نێوانیان و هەروەها فریو خواردنی هەندێک لە هۆگرانی ئایینەکان و زاناکانیان، وتی: دوژمنان بەدوای وێران کردنی وڵاتانی ئیسلامن تا ئاسانتر بەسەریاندا زاڵ بن.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر پێداویستی ئامادەیی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کێشەکانی ئێستا جەختی کرد و زیادی کرد: ئەبێ بۆ دروست کردنی وەحدەت و یەکگرتوویی لە سیاسەتەکانی خۆمان و لە نێوان گەلەکانمان هەوڵ بدەین.

News Code 39655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =