بە پێی هەواڵی مێهر، کەماڵ ئەتروشی لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پاش دیدار لە گەڵ ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، وتی: کێشەی کەم بوونی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان تەکنیکییە و دەگەڕێتەوە سەر ڕاگرتنی بەرهەم هێنان لە پاڵاوگەی بازیان.
ئەتروشی وتیشی: لە گەڵ وەزارەتی نەوتی دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە کێشەی تەکنیکی ئەم پاڵاوگە ڕێککەوتین.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: وەزارەتی نەوتی دەوڵەتی ناوەندی بەرپرسیاریەتی دابین کردنی ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٨٠ هەزار لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆیە.
Your Comment