مەرگی ژنێکی دووگیان بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین

نیعمەت شەیخۆ ژنێکی ٣٢ ساڵانی دووگیان بە هۆی ئەشکەنجەوە لە بەندیخانەی عەفرین کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ژنێکی دووگیان لە بەندیخانەی عەفرین کە لە ژێردەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا دایە، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی خۆی لە دەست دا.

نیعمەت بێهجەت شەیخۆ ژنێکی ٣٢ ساڵانی خەڵکی گوندی قوپەی ناوچەی راکوی عەفرین لە گەڵ هاوسەرەکەی خەلیل نسان قۆڵبەست کرا و بۆ بەندیخانە گوێزرایەوە. لە بەندیخانەدا ماوەی ٦ کاتژمێر ئەشکەنجە کراون کە هەر بەم بۆنەوە شیخو خان گیانی خۆی لەدەست دا.

بنەماڵەی شەیخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە هەڕەشەیان لێ کراوە سەبارەت بە مەرگی ئەو لە گەڵ میدیاکان وتووێژ نەکەن.

چارەنووسی خەلیل نسان مێردی شەیخۆ تا ئێستا نادیارە.

News Code 39624

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =