چاوش ئۆغڵۆ: تورکیا بۆ هێرشێکی دیکە بۆ سەر باکووری سووریا ئامادەیە

چاوش ئوغلوو ئەمریکا و رووسیای لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی سووریا تاوانبار زانی و وتی: وڵاتی ئێمە بۆ هێرشێکی دیکە ئامادەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر, مەولوود چاوش ئوغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای بەتاوانبار زانینی ئەمریکا و رووسیا لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی سووریا, رایگەیاند: تورکیا لە سووریا خەریکی خاوێن‌کردنەوەی ناوچەیە.
ئەو وتیشی: ئێمە ڕۆژانە بینەری زۆربوونەوەی هێرشەکان لە سووریاین. هێرش کرایە سەر هێزە سەربازی و پۆلیسەکانی ئێمە.هێزێکی سەربازی ئێمە لە ۷ی ئوکتوبەر و دوو ئەفسەری پۆلیسیش لە ۱۰ی ئوکتوبەردا کوژران.
میدیاکان ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەیان وەکوو نیشانەی هێرشێکی نوێ بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لێک داوەتەوە.

News Code 39575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =