کوژرانی 5 ئەندامی پەکەکە لە گارە و ئاواشین

5 هێزی پەکەکە لە بوردمانی ناوچەی ئاواشین و گارە لەلایەن تورکیاوە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 5 هێزی لقی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بوردمانی ناوچەی ئاواشین و گورە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە گیانیان لەدەست داوە.

بە پێێ ئەم ڕاپۆرتە، لە حاڵێکدا کە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی 5 هێزی پەکەکە بە هۆی بوردمانی ئاسمانی ناوچەی ئاواشین و گارە هەواڵی دا، لقی سەربازی پەکەکە ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە بە هۆی ژەهراوی بوون بە چەکی کیمیایی گیانی خۆیان لەدەست داوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی دوو ڕاگەیێندراوی جودا لە کوژرانی سێ هێزی پەکەکە لە ناوچەی ئاواشین و سێ هیزی دیکەی ئەو پارتە لە ناوچەی گارە هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕارپۆتی مێزۆپۆتامیا، لقی سەربازی پەکەکە بە بڵاو کردنەویە ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە پێنج ئەندامی ئەو پارتە بەهۆی ژەهراوی بوون بە چەکی کیمیایی لە 5 ی ئۆکتۆبەر گیانی خۆیان لەدەست داوە.

لە ڕاگەیێندراوی بڵاو کراو لەلایەن هەپەگەوە هاتووە کە نازناوی ئەو کەسانە جومعە لی، چاویرە، ئامارا، ماهیر و دلۆڤین بووە.

News Code 39514

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =