بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەفەری دوو ڕۆژە بۆ لوبنان بەرەو سووریا کەوتە ڕێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوایین ڕۆژی سەفەری بۆ لوبنان لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دیداری کرد و لەسەر پاڵپشتییە هەمەلایەنەکان لە لوبنان جەختی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە لوبنان لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیداری کرد و سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆی کرد.
بۆچوونی ئێوە