بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، په‌یامنێرى شارپرێس له‌دهۆك ئاشكرایكرد، دهۆك جیاواز له‌هه‌موو عێراق‌و هه‌رێم، له‌كاتژمێر (7:30) خوله‌ك هه‌ڵبژاردن ده‌ستى پێكرد، له‌كاتێكدا پێویستبوه له‌كاتژمێر 7ى به‌یانى ده‌ستى پێبكردایه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، په‌یامنێرانى شارپرێس له‌سلێمانى‌و هه‌ولێر باسیان له‌وه‌كرد، له‌كاتژمێر 7ى به‌یانى ناوه‌ندو وێستگه‌كانى ده‌نگدان به‌ڕوى ده‌نگده‌رانى تایبه‌تدا كراونه‌ته‌وه.
تائێستا ئۆفیسى دهۆكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌باره‌ى ئه‌و دواكه‌وتنه‌ى ڕویداوه هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاونه‌كردۆته‌وه.
له‌كاتژمێر 7ى به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌هه‌رێم ده‌ستى پێكردو ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى ئه‌مڕۆ بریتیه له225 هەزارو 851 کەس، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاوارەکانیش کە ژمارەیان 105 هەزارو 754 دەنگدەرە دەتوانن دەنگبدەن‌و ژماره‌یه‌كى كه‌میش له‌سزادراوان ده‌نگده‌ده‌ن.
جومانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، وه‌كو كۆمسیۆن هه‌موو پلان‌و به‌رنامه‌یه‌كیان داناوه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌ناكاو كه ئه‌مڕۆ له‌ده‌نگدانى تایبه‌تدا دروستبێت.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامه‌كانى ئه‌مڕۆش غلاى وتى:"ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى ده‌نگدانى تایبه‌ت ڕاناگه‌یه‌نرێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدانى گشتى‌و 24 كاتژمێر دواى پرۆسه‌كه سه‌رجه‌میان پێكه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
بۆچوونی ئێوە