گەمارۆی دەرمانی و ئابووری هەوڵێکی تیرۆریستییە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای ئیدانە کردنی هەموو شێوەکانی تیرۆریزم لەوانە تیرۆریزمی ئابووری، دەرمانی و گەمارۆی تاک لایانە، وتی: گەمارۆکان وەکوو هەوڵێکی تیرۆریستییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی کومیتەی شەشەمی کۆبوونەوە گشتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر بابەتی، " لەناوبردنی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی" بە شرۆڤەی هەڵوێستەکانی ئێران سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، زیادی کرد: گەمارۆکان خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج و وەکوو هەوڵێکی تیرۆریستییە.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: هەموو شێوەکانی تیرۆریزم لەوانە تیرۆریزمی ئابووری ، دەرمانی و گەمارۆ تاک لایەنەکان ئیدانەیە.

تەخت ڕەوانچی وتی: تەنیا ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، شەر دژی ڕیشەکانی لەوانە داگیرکاری و دەستێوەردانی سەربازی لە وڵاتانی دیکەیە.

News Code 39450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =