ئەگەری کەم بوونەوەی ژمارەی کورسی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق

ئەهرام ویکلی نووسی: ئەگەری هەیە پارتە کوردییەکانی عێراق نەتوانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی عێراق کورسییەکانی ڕابردوو بپارێزن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی عێراق ڕۆژی 10 ی ئۆکتۆبەر بەڕێوە بچێت کە بە پێی بڕوای هەندێ شرۆڤەکار و مێدیای دەرەکی، ئەگەری هەیە بەهۆی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان، گۆڕانکاریگەلێکیش لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت.

هەفتەنامەی بریتانیی زمانی ئەهرام ویکلی یەکێک لە لێکەتەکانی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی عێراقی ئەگەری کەم بوونەوەی ژمارەی کورسیی کوردەکان لە ئەو هەڵبژاردنە وەسف کردووە.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشووی عێراق بە گشتی 58 کورسیان وەدەست هێنابوو، ئگەری داوە کە پارتە کوردییەکان ژمارەیەک لە کورسییەکانی خۆیان لە ئەم هەڵبژاردنە دەست بدەن.

News Code 39448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha