AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٤ ٠٨:٣٠

مێدیاکانی بریتانیا و فەڕەنسا ڕاپۆرتیان دا؛

بریندار بوونی پەنابەرانی کورد لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە

بریندار بوونی پەنابەرانی کورد لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیاکانی بریتانیا و فەڕەنسا، پۆلیسی فەڕەنسا بە کردنە ئامانجی کۆچبەرانی کورد کە دەیانەویست بچنە ناو خاکی بریتانیا دوو کەسیان کرایە دەسڕێژی گوللە و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی بریتانیا و فەڕەنسا ڕاپۆرتیان دا 8 پەنابەری کورد کە دەیانەویست لە فەرەنسا بچنە دەرەوە و بچنە بریتانیا لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە کرانە ئامانج و دوو کەسیان بریندار بوون.

ئەو 8 پەنابەرە کوردە کە دەیانەویست بە بەلەم بچنە بریتانیا لە 5 کیلۆمەتری کەمپی بەناوبانگی گراند سینزەی فەڕەنساوە کرانە ئامانج. ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانیا وێنەی یەکێک لە بریندارە کوردەکانی بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی نووسراوی ئەو مێدیاگەلە، ئەمە بۆ یەکەم جارە کە پۆلیسی فەڕەنسا جۆرێکی نوێ لە توندوتیژی دژی کۆچبەران بەکار دەهێنێت.

هەندێ لە مێدیاکان سەبارەت بە هۆکاری بەکارهێنانی پۆلیس لە گوللەی پلاستیکی لە بەرانبەر پەنابەران نووسیان هۆکاری توندوتیژی و بەژارهێنانی چەکی گەرم هەبوونی چەکی سارد و گەرم لە کەمپی پەنابەران و بەکارهێنانی قاچاخچییەکان لە جۆرەکانی چەک بەرانبەر پۆلیسە.

News ID 39443

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha