بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێکابەرییەکانی ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراق وەکوو پێشوو لە نێوان گرووپە سوننە، شێعە و کوردەکان دایە. هاوپەیمانی گرووپە شێعەکان ئەم گرووپانەن:
١.هاوپەمانی فەتح بە ڕێبەرایەتی هادی عامری و قەیس خەزعەلی.
٢.هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ڕێبەرایەتی نووری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق.
٣.هاوپەیمانی ئەلعەقد ئەلوەتەنی بە سەرۆکایەتی فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی.
٤.هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نەتەوەیی بە ڕێبەرایەتی سەید عەمار حەکیم.
٥.بزووتنەوەی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر کە بە بێ شەریکی سیاسی دێتە ناو ریکابەری هەڵبژاردنەکانەوە.
٦.هاوپەیمانی تەسحیح بە ڕێبەرایەتی هەمام حەموودی.
ڕێبەرانی سونەش ٣ هاوپەیمانیان پێک هێناوە کە بریتین لە:
١.هاوپەیمانی عەزمی عێراق بە ڕێبەرایەتی خەمیس خەنجەر.
٢.هاوپەیمانی تەقەدەم ئەلوەتەنی کە بەرەی دووهەمی سیاسەتوانە سوننەکانی نزیک لە عەرەبستان و ئەماراتن.
٣.هاوپەیمانی گەڵاڵەی نەتەوەیی بۆ ڕزگارکردن بە سەرۆکایەتی ئۆسامە ئەلنەجیفی.
گرووپە سیاسییە کوردەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش بە پێک هێنانی هاوپەیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا بەشداری دەکەن.
بۆچوونی ئێوە