مامۆستا "عەبدولقادر ئیبن عەباسی" لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

حاجی مامۆستا "عەبدولقادر ئیب عەباسی" مامۆستای زانا و شرۆڤەکاری قورئانی پیرۆز، لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیرمەندی بەناوبانگ، ڕۆحانیی زانا، شرۆڤەکاری قورئانی پیرۆز حاجی مامۆستا "عەبدولقادر ئیب عەباسی" دوای چەندین ساڵ هەوڵ و تێکۆشان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپەردە کردنی ناوبراو لە گۆڕستانی چل شەهیدی دوابی پیرانشار دوێنی ڕێکەوتی 8 ی ڕەزبەر بەڕێوە چوو.

مامۆستا ئیبن عەباسی، لەدایک بووی ساڵی 1301 لە گوندی گردەسووری پیرانشار و خاوەن بەڵگەنانی دکتۆرا لە زانکۆی تاران بوو و زیاتر لە 70 ساڵ مامۆستای حەوزە و قوتابخانە ئایینییەکان لە مەهاباد، پیرانشار و بۆکان بوو.

News Code 39379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =